Aspettativa - مۆڵەت
داواکارى درێژکردنەوەى مۆڵەت
پێشکەش کردنی داواکارى درێژکردنەوەى مۆڵەتى ئەو فەرمانبەرانەی حکومەتى هەرێمى کوردستان کە لە دەرەوەى ووڵاتن تەنها بەپێی ڕاپۆرتى پزیشکى پەسەندکراو ئەنجام دەدرێت .
فەرمانبەر داواکارى پێشکەش دەکات و تەنها دەبێت هۆکاری پزیشکى و تەندروستی ڕێگربێت لە گەشتکردن و گەڕانەوەی فەرمانبەر بۆ هەرێمی کوردستان ، واتە دەبێت لەناو ڕاپۆرتە پزیشکیەکە بیسەلمێنێت کە ئەم فەرمانبەرە نەخۆشە و چارەسەر وەردەگرێت و نابێت گەشت بکات، نابێت ڕاپۆرتەکە تەنها ئاماژە بەجۆر و ناوی نەخۆشیەکە بدات بەڵکو پێویستە ڕاپۆرتەکە زانیارى و سەلماندنى تەواو لەخۆ بگرێت وجەخت بکاتەوە لەوەی کە ناوبراو چارەسەر وەردەگرێت و نابێت گەشت بکات.
تکایە لە داواکاریەکەدا ڕێنماییەکانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەچاو بکرێت و پاشان ڕاپۆرتی پزیشکی دەبێت وەربگێڕدرێت بۆ زمانى کوردى یاخود عەرەبى پاشان لە دادگای ئیتالی وەرگێرانەکە پشت ڕاست بکرێتەوە .
فەرمانبەر نوسراوێک پێشکەش بە نوێنەرایەتی دەکات تیادا زانیاری تەواو دەدات لەسەر شوێنی ئیش و کاری لە هەرێمی کوردستان و هۆکاری داواکردنی درێژکردنەوەی مۆڵەت یان وەرگرتنی مۆڵەت و دیاریکردنی ماوەی وەرگرتنی مۆڵەت .
ناسنامەی باری کەسی و ناسنامەی فەرمانبەری ئەگەر هەبوو لەگەڵ پاسپۆرت و کارتی نیشتەجێبوون .