COPY RIGHT ©KRG ITALY 2019 Kurdistan Regional GovernmentEnglish language

Governo Regionale del KurdistanRappresentanza In Italia

Lingua Kurda & Italiana
CERTIFICATO DI ESISTENZA IN VITA / بەڵگەنامەی لە ژیاندامان - بەرحەیاتی

بەڵگەنامەی لە ژیاندامان (بەرحەیاتی):

بەڵگەنامەی لە ژیاندامان (بەرحەیاتی) نیشانی دەدات کە تۆ لە ژیاندا ماویت، کاتێک لە دام ودەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای بەرحەیاتی دەکرێت، داوالێکراو پێویستە لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم داوای وەرگرتنی ژیاننامە بکات تا بە بەردەوامیی مافە داراییەکانی وەک مافی وەرگرتنی خانەنشینی بۆ دابین بکرێت، ژیاننامە لە نوێنەرایەتی دەکرێت و ڕەوانەی بریکارپێدراو دەکرێت لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەنگاوە یاساییەکانی دیکە .
بۆ بەدەست هێنانی ژیاننامە ئەم فۆرمە پڕدەکرێتەوە ( فۆرمی ژیاننامە ) لە بەشی کۆنسوڵگەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە رۆما و دوای مۆرکردن و واژووکردن، دەدرێتە خاوەن فۆرمەکە .
بۆ بەدەست هێنانی ژیاننامە ئەم بەڵگەنامانە پێویستن :

1. کۆپی ناسنامەی باری شارستانی (هویەی أحوال مدنی).
2. کۆپی ناسنامەی خانەنشینی.
3. بەڵگەنامەی باری کەسی ئەو وڵاتەی تیایدا نیشتەجێیت.
4. وێنەیەکی خاوەن فۆرم.
ئەوانەی داوای ژیاننامە دەکەن، پێویستە خۆیان ئامادە بن بۆ واژۆکردن و وەرگرتنەوەی ژیاننامەکەیان .

CERTIFICATO DI ESISTENZA IN VITA

Si tratta di un certificato attestante che l'intestatario è vivente alla data del rilascio del certificato medesimo. In genere serve per la riscossione della pensione e/o stipendi.
Per richiedere il certificato di esistenza in vita occorre compilare il modulo al seguente link… e richiedere un appuntamento presso gli Uffici della Rappresentanza in Italia del Governo Regionale del Kurdistan.
Per richiedere il certificato di esistenza in vita sono necessari i seguenti documenti:
• carta di identità kurda (carta nazionale) cittadinanza irachena, passaporto;
• copia tessera pensione;
• copia di un documento di riconoscimento italiano (o del paese in cui si risiede);
• 2 foto formato tessera

NB: per richiede il certificato di esistenza in vita, è necessario che l'interessato si presenti fisicamente, previo appuntamento, presso gli Uffici della Rappresentanza in Italia del Governo Regionale del Kurdistan.

پڕکردنەوەی فۆرمی لە ژیاندامان